Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێویست ئه‌كات نیگه‌ران بین له‌ باره‌ی خواردنی نانه‌وه‌


په‌یام ـ 


توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی فه‌ڕه‌نسی ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌و خواردنانه‌ی پرۆسه‌ی دروستبوونیان ئاڵۆزه‌ ده‌بنه‌ هۆی تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌. 

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ نان، كێك، مریشكی سوركراوه‌ له‌ كه‌ره‌دا كه‌ ڕیژه‌ی چه‌وری و هه‌ویریان به‌رزه‌، له‌ ڕیزی ئه‌و خواردنانه‌ داده‌نرێت كه‌ چانسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كه‌ن. 

شایه‌نی باسه‌ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌، قسه‌و باسی زۆر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی نان و خواردنی كرا كه‌ وه‌كو یه‌كێك له‌ خواردنه‌كانی هۆكار بۆ شێرپه‌نجه‌ دیاریكرابوو، به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی پێویست ئه‌كات نیگه‌ران بین له‌ خواردنی نان؟

وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌لای زانایانی خۆراك ناسییه‌وه‌ نه‌خێره‌، چونكه‌ پرۆسه‌ی خواردن پرۆسه‌یه‌كه‌ پێویسته‌ باڵانسی تێدا ڕابگیریت، به‌هۆی ڕێژه‌ی ئه‌و كاربۆهیدراته‌ی له‌ ناندا هه‌یه‌، بۆ جه‌سته‌ پێویسته‌ و بۆیه‌ واپێویست ده‌كات خۆت له‌ خواردنی نان نه‌گریته‌وه‌. 

دیمپڵ ساكه‌ر پسپۆڕی بواری خۆراك ناسی و ڕجیم، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پێویست ناكات نیگه‌ران بین له‌وه‌ی نان ده‌خۆین، به‌ڵام ده‌شبێت به‌ پێی پێویست به‌كاری بهێنین و زیاده‌ڕه‌وی له‌ به‌كارهێنانیا نه‌كه‌ین. 

3679 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2018

بابەتی زیاتر