Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر: سێ مانگه‌ وته‌بێژی حكومه‌ت به‌شێكی مووچه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت


په‌یام ـ 

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت: مانگانە بەشێکی موچەکەم دەدرێ بە وتەبێژی حکومەت.

ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌ ئه‌وه‌یشی نوسیووه‌، دوای ئەوەی دادگای ھەولێر به‌ تۆمه‌تی ته‌شهیركردن به‌ وته‌بێژی حكومه‌ت و براكانی ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر مندا داوه‌. 

به‌ڵام ڕه‌تی كرده‌ووه‌ كه‌ هیچ ته‌شهیرێكی كردبیت و ده‌ڵیت:" دوای ئەوەی دادگای ھەولێر نەیتوانی بێلایەنی خۆی بپارێزێ و لێکۆڵینەوە لەموڵک و ماڵی وتەبێژی حکومەت و براکانی بکات، لەسەر ئەوەی وتبووم لەم قەیرانەدا ئوتێل و بازاڕێکیان بەچی دروست کردوە دادگا دەڵێ تەشھیرم پێ کردووە لەکاتێکدا لەرێی داواکاری گشتیەوەدەس بەبەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەموڵکو ماڵیان دەستی پێکردبوو."

ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد كه‌ بەپێی بڕیارەکەی دادگا مانگانە بەشێکی موچەکەم دەدرێ بە وتەبێژی حکومەت بۆ قەرەبووی سومعەیان و ئەوە سێیەم مانگە كه‌ وته‌بێژی حكومه‌ت پاره‌كه‌ وەریدەگرێ. 


2996 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2018

بابەتی زیاتر