Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌ڕله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كات


په‌یام ـ 

ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ناوی‌ كاندیدانی‌ كۆمه‌ڵی‌ بۆ هه‌رسێ‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر سلێمانی‌ و دهۆك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆمه‌ڵ به‌لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌شداری‌ پڕۆسه‌كه‌ بكات.

كاندیده‌كان ژماره‌یان 15 كه‌سه‌و به‌سه‌ر هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌دا دابه‌ش بوون به‌جۆرێك له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر هه‌ریه‌كه‌ له‌زانا ڕۆستایی‌، سه‌لیم شوشكه‌یی‌، قومریه‌ محه‌مه‌د به‌رزنجی‌، ئومێد مسته‌فا شه‌ریف، دڵشاد ئه‌حمه‌د شه‌ریف" كاندیدی‌ كۆمه‌ڵن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

له‌ پارێزگای‌ سلێمانیش: ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید، دارا محه‌مه‌د ئه‌مین، ئاشتی‌ عه‌بدوڵڵا مه‌حمود، عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم وسو، ساڵح حه‌مه‌ ڕه‌شید، كامه‌ران فه‌تاح، سروه‌ عه‌بدوڵڵا، پاڵیوراوی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران.

سه‌باره‌ت به‌پارێزگای‌ دهۆكیش سوار عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم، عامر جه‌مال، زه‌یتون خالید" له‌سه‌ر لیستی‌ كۆمه‌ڵ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ده‌كه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ 12ـی‌ ئایاری‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.


4757 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2018

بابەتی زیاتر