Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌


په‌یام ـ 

هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌ و، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك شه‌ڕی‌ قورس له‌ نێوان سوپای‌ توركیا و شه‌ڕڤانان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا و گرووپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ سوورییه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ له‌ 27ـه‌مین ڕۆژیدا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌ و له‌ گوندی چه‌قه‌لای سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی شییه‌ و، له‌ گوندی دێوای سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی جندرێس، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ سه‌خت له‌ نێوان شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌ و سوپاتی‌ توركیا و گرووپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ لایه‌نگره‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌.

میدیاكانی‌ نزیك له‌ یه‌په‌گه‌ ڕایانگه‌یاند "شه‌ڕڤانان هێرشێكیان بۆ سه‌ر سوپای‌ توركیا له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ نێوان گونده‌كانی‌ ئه‌ده‌ما و ئه‌لیبسكای‌ سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی‌ ڕاجۆ ئه‌نجام داوه‌، كه‌ تێیدا دوو سه‌رباز كوژراون و پێنجی‌ دیكه‌ بریندار بوون".

تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیاش به‌رده‌وامن له‌ بۆردوومانكردنی‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ و گوند و شارۆچكه‌كانی‌ عه‌فرین، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیانی‌ گیانی‌ و مادی‌ به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه‌.

له‌ 20ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ سوپای‌ توركیا به‌ هاوكاریی‌ گرووپه‌ سوورییه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ هێرشی‌ به‌رفراوانی‌ بۆ سه‌ر كانتۆنی‌ عه‌فرین له‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكرد، كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ به‌رگریی‌ سه‌ختی‌ شه‌ڕڤان بووه‌وه‌ و تا ئێستا پێشڕه‌وییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ نه‌كردووه‌.

522 جار خوێندراوەتەوە
15/02/2018

بابەتی زیاتر