Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناوه‌نده‌ كه‌شناسییه‌كان: باران بارین تا سبه‌ینێ چوارشەمە به‌رده‌وام ده‌بێت


ناوه‌نده‌ كه‌شناسییه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دوواین ره‌وشی‌ كه‌ش‌و هه‌وای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌یان بلاوكرده‌وه‌و له‌ باره‌ی‌ به‌رده‌وام بوونی‌ باران بارین رایانگه‌یاند تا به‌ره‌به‌یانی‌ چوار شه‌ممه‌ ئه‌م شه‌پۆلی‌ باران بارینه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ تۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فیس بووك بڵاوی‌ كرده‌وه‌، لە ئێستادا کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانمان زیاتر چر بۆتەوە رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت لە ماوەی داھاتوودا لە گەڵ زیادبوونی خێرایی با لە رۆژئاوای ناوچەکە بۆ باشوری ناوچەکە.

به‌پێی‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ ده‌زگاكه‌، لە ئێوارەی ئەمرۆدا کاریگەری دەبێت لەسەر رێژەیی دابارین و جۆری ھەورەکان دەگۆرێن بۆ جۆری (cumulonimbus) کە پانتاییەکی زۆر لە مەودایەکی دیاری کراوی ھەوادا داگیر دەکات کە رێژەیەکی زۆر باران لەخۆی دەگرێت بەشێوەی بارانی بەخور بەلێزمە دادەبارێتەوە ھەندێک کاتیش تەرزەی لەگەڵدایە جیاوازی زۆر لەرێژەی دابارین لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە دروست دەکات .

وە کاریگەری ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەمە14/2/2018 بەردەوامی دەبێت لە ھەندێک ناوچەدا بەتایبەت رۆژھەڵاتی ھەرێم و ناوچە سنوریەکان .

2638 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

بابەتی زیاتر