Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ به‌ نوسراوێك 40 كه‌ناڵی‌ لۆكاڵی داخست



وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ به‌ نوسراوێك 40 كه‌ناڵی‌ لۆكاڵیی‌ به‌ پاساوی‌ تازه‌ نه‌كردنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ سالاَنه‌ داخست، وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ ئه‌و كه‌نالاَنه‌ نوسیویه‌تی‌ به‌هۆی‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری و نوێ‌ نه‌كردنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ سالاَنه‌ ئه‌و بڕیاره‌یان داوه‌..
به‌رپرسی‌ به‌شی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ تۆڕی‌ میدیایی كۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ كار ئاسانیان بۆ بكات و پاره‌كه‌یان بۆیان بكات به‌قیستی‌ مانگانه‌ ئه‌وا گرفتیان نییه‌ له‌ دانی‌ پاره‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ سالاَنه‌كه‌یان " 

سكرتێری‌ لقی‌ سلێمانی‌ سه‌ندیكای‌ ڕۆژنامه‌نوسانیش ده‌ڵێت" وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ به‌پێی‌ یاسا ئه‌و بڕیاره‌ی‌ نه‌داوه‌و، كاری‌ به‌ ڕێنماییه‌كانی‌ خۆی‌ كردووه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام ئه‌و گرفته‌یان بۆ دروست ده‌بێت كه‌ بۆچی‌ كاری‌ به‌یاسای كاری‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ ناكرێت، له‌كاتێكدا له‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان ده‌نگی‌ له‌سه‌ر دراوه‌".

587 جار خوێندراوەتەوە
13/02/2018

بابەتی زیاتر