Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركووك.. دژی داگیركردنی خانووه‌كانیان دانیشتوانی مه‌عه‌سكه‌ر خالید گردبوونه‌وه‌

په‌یام ـ

دژی داگیركردنی خانووه‌كانیان له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی توركمانیه‌وه‌، به‌شێك له‌ دانیشتوانی خانووه‌كانی مه‌عه‌سكه‌ر خالید له‌ به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌و یاداشتی ناره‌زاییان گه‌یانده‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك و داوا ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكریت.

خانوه‌كانی مه‌عه‌سكه‌ر خالید ده‌كه‌وێته‌ باشوری كه‌ركوك و نزیكه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئازادی كه‌ركوك و له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ به‌شێك له‌ ئاواره‌ كورده‌كان چوونه‌ته‌ 
ئه‌و خانووه‌ سه‌ربازییانه‌و به‌شێكیشیان له‌ سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌  زیاترله‌ 150 خانوویان دروستكرد و ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان هه‌یه‌ كه‌ پێشتر پێیاندراوه‌.

ئه‌و هاولاَتیانه‌ ده‌ڵێن "ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌رو به‌ زۆر له‌ ماڵه‌كانی خۆیان له‌و گه‌ره‌كه‌ ده‌ركراون و ئێستا به‌ ته‌له‌فۆن هه‌ره‌شه‌یان لێده‌كریت، راشیده‌گه‌یه‌نن رێگه‌یان ناده‌ن بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان یان شتومه‌كی ماڵه‌كانیان ده‌ركه‌ن كه‌ له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌. 


820 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2018

بابەتی زیاتر