Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوێی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستبه‌كاربوو


به‌شی‌ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان له‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوونی‌ بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت.

به‌شی‌ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان له‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها وەكو بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەركاربوو.

به‌شی‌ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان له‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، لەچواچێوەی گۆرانكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستی بەرێوەبەرەكاندا بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئەفسەرانی پۆلیسی سلێمانی، ئالۆگۆری پۆستی بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئەنجامدرا و بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها وەكو بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی دەستبەركاربوو.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا هاتووه‌، عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەچوارچێوەی ئەركەكانیان بۆ زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خزمەتكردن و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان بەردەوام و درێژە پێدەری ئەركە ئیدارییەكان دەبن و بۆ زیاتر خزمەتكردن هەوڵەكانیان لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان درێژەی دەبێت.

783 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2018

بابەتی زیاتر