Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆپته‌رێكی جه‌نگی سوپای توركیا له‌ عه‌فرین خرایه‌خواره‌وه‌

په‌یام ـ

كۆپته‌رێكی جه‌نگی سوپای توركیا له‌ عه‌فرین له‌لایه‌ن په‌یه‌گه‌وه‌ خرایه‌خواره‌وه‌ و سه‌رۆك كۆماری توركیاش ده‌ڵێت به‌ زیاده‌وه‌ باجی ئه‌و كاره‌ ده‌ده‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان هێزه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌ له‌ گوندی قودێ له‌ ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین، كۆپته‌رێكی سوپای توركیایان كردووه‌ته‌ ئامانج و خستویانه‌ته‌ خواره‌وه‌.

هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كۆپته‌رێكی سوپای حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ عه‌فرین پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌یان كردوه‌ به‌ زیاده‌ باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
ئه‌ردۆغان وتیشی "هێرشی رێكخراوه‌ چه‌كداریه‌كان و گۆڕانكاری سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی ساڵانێك وه‌ك هاوپه‌یمان ده‌مانبینین، گه‌یشتووه‌ ئاستی دوژمنایه‌تی و به‌وشێوه‌یه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".

هه‌وره‌ها بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند، هه‌ر دوو فڕۆكه‌وانی ئه‌و كۆپته‌ره‌ی سوپا كه‌ له‌ نزیك عه‌فرین كه‌وته‌خواره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كۆپته‌ره‌ی توركیا له‌ كه‌ عه‌فرین خراوه‌ته‌خواره‌وه‌، له‌ جۆری تی 129یه‌، كه‌ كۆپته‌رێكی شه‌ڕكه‌ری هێرشبه‌ره‌.

790 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2018

بابەتی زیاتر