Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی هاوڵاتییەكی نەناسراو دۆزرایەوە


به‌شی  ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان له‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ تەرمی هاوڵاتییەكی نەناسراو دۆزرایەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، رائیدی مافپەروەر ئیقبال محەمەد ووتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی ڕایگەیاند : ئەمڕۆ 10-2-2018 ، تەرمی هاوڵاتییەكی نەناسراو لە دەریاچەی دوكان دۆزرایەوە .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە دەستیپێكردووە .

تەرمی هاوڵاتییەكە لە ڕەگەزی نێرەو بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان تەمەنی لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵ دەبێت و شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە دیارە .

984 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2018

بابەتی زیاتر