Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ عوسمان ئۆجه‌لان ده‌كات

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 10/2/2018 مامۆستا علی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبتی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (عوسمان ئۆجه‌لان) كه‌سایه‌تیی كوردستانی باكور، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی كوردستانی باكور كرا، كه‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ بارگرژیی‌و ناسه‌قامگیریی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر (عه‌فرین) باس‌و خواسی له‌سه‌ركرا، له‌و باره‌یه‌وه‌‌ مامۆستا عه‌لی باپیر رایگه‌یاند: پێویسته‌ گه‌لی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ بكات، بتوانێ به‌رهه‌مه‌كه‌ی بچێنێته‌وه‌و پارته‌ سیاسییه‌كان هه‌نگاوی ژیرانه‌ بنێن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ باروودۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و دوا گۆرانكارییه‌كان كراو هه‌وڵدان بۆ ده‌رچوون له‌ كێشه‌كان به‌ پێویست زانرا.


547 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2018

بابەتی زیاتر