Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی خانه‌قین: سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تی كوشتنی حه‌وت هاوڵاتییه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌



به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین رایگه‌یاند، سێ كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی حه‌وت هاوڵاتییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی قه‌زای خانه‌قین ده‌ستگیركردووه‌. 
عه‌قید دیار شه‌وكه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین به‌ په‌یام-ی راگه‌یاند له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مینییه‌كانه‌وه‌ له‌ گوندێكی سنوری خانه‌قین سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به‌ كوشتنی حه‌وت گه‌نجه‌كه‌ی شه‌وی رابردوه‌وه‌ ده‌ستگیراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و سێ كه‌سه‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ گوندی (گڵی) سه‌ر به‌خانه‌قین ده‌ستگیركراون په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شه‌وی رابردوه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان ده‌ستیپێكردوه‌.
شه‌وی رابردوو، له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری خانه‌قین، له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكداره‌وه‌ ده‌سترێژی گوله‌ له‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نج كرا، كه‌ له‌ نزیك دوكانێكی سه‌رتاشی بوون و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت گه‌نج كه‌ پێنجیان كوردو دووانیان عه‌ره‌ب-ن كوژران، هه‌روه‌ها سێ گه‌نجی دیكه‌ش برینداربوون.

459 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2018

بابەتی زیاتر