Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی شاندێكی په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌چێته‌ عه‌فرین


په‌یام ـ 


بڕیاره‌ سبه‌ینێ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ بكات و له‌ نزیكه‌وه‌ ڕووداوه‌كان ببینن و به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و وه‌فده‌ كۆمه‌ڵێك ده‌رمان و كه‌لوپه‌ل و هاوكاری ده‌به‌نه‌ عه‌فرین. 

ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان، تاریق جەوهەر، له‌سه‌ر چونی وه‌فده‌كه‌ ڕایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و وه‌فده‌ ده‌یانه‌وێت له‌ نزیكه‌وه‌ رووداوه‌كان ببینن و ئه‌وه‌ش ڕوون بیته‌وه‌ كه‌ ئایا توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌ سڤیل نشینه‌كان. 

تاریق جه‌وهه‌ر ئه‌وه‌یشی وت: "شاندەکە 5 کەسن لە فراکسیۆنەکانی: پارتی، یەکێتی، گۆڕان، شیوعی و یەکگرتوو پیك دێن و هه‌ر یه‌كه‌ له‌: عەلی هالۆ، عەباس فەتاح، شێرکۆ حەمەئەمین، ئەبو کاروان و سوهراب میكائیل بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنەکانیان و پەرلەمانی کوردستان سەردانی عەفرین دەکەن."

ماوه‌ی 21 ڕۆژه‌ هێزی ئاسمانی توركیا به‌ پشتیوانی كۆمه‌ڵێك گروپه‌چه‌كداره‌كان تۆپبارانی عه‌فرین ده‌كات، و لای خۆشییه‌وه‌ موراد قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاندبوو كه‌ تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا پێنج كیلۆمه‌تر پێشره‌وی كراوه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌. 


524 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2018

بابەتی زیاتر