Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌فرین.. هێرشه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه‌ و كوژراو و بریندار هه‌یه‌


په‌یام ـ 

سوپای توركیا هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكرده‌وه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌ كردۆته‌ ئامانج.

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ شارۆچكه‌ی جندرێسیان له‌ده‌وروبه‌ری عه‌فرین بۆردوومانكردووه‌، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه‌ 8 هاوڵاتی‌ كوژراون و 35ـی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

هاوكات به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی سوپای توركیا ڕایگه‌یاند، پێشڕه‌ویه‌كان به‌رده‌وامن و یه‌كه‌كانی تۆپهاوێژو فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ19 پێگه‌ی یه‌په‌گه‌یان‌ تۆپباران و بۆردوومانكردووه‌، وتیشی‌ به‌وهۆیه‌وه‌ 34 چه‌كداری یه‌په‌گه‌ كوژراون.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ ئاماری جیاواز له‌باره‌ی قوربانیه‌كان بڵاوده‌كه‌ونه‌وه‌، به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی سوپای توركیا، له‌ماوه‌ی 21 ڕۆژی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی یه‌په‌گه‌ كه‌ له‌عه‌فرین كوژراون گه‌یشتۆته‌ هه‌زارو 62 شه‌ڕڤان، له‌به‌رامبه‌ردا به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌سه‌ده‌ تائێستا، 488 سه‌ربازی توركیاو چه‌كداری سوپای ئازادی‌ سوریا كوژراون.

635 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2018

بابەتی زیاتر