Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ سه‌دان هه‌زار مووچه‌خۆری بندیوار له‌ هه‌رێم هه‌ن


په‌یام ـ 

وردبینیكردن له‌لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌ریمی كوردستان ده‌ستیپیكردووه‌ و شاره‌زایه‌كی بواری ژمیریاری و دارایش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی وردبینیكردنه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ ئه‌و ژماره‌  زۆره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ بندیواره‌كان كه‌ خراونه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و زۆربه‌شیان ناونیشانی باڵایان پیبه‌خشراوه‌ له‌كاتیكدا زۆرینه‌یان ته‌مه‌ن و  بروانامه‌كانیان له‌ئاست پله‌كانیاندا نیه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات به‌تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ و فه‌رمانبه‌رانه‌ی  پیشترله‌سه‌رمیلاكی ریكخراوه‌كان دامه‌زراون  له‌دام و ده‌زگا حزبیه‌كان ده‌وامیانكردووه‌، دوائه‌وه‌ی بریاردرا بخرینه‌ سه‌رحكومه‌ت به‌شیكی زۆریان روویان له‌ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاكردووه‌و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌و ریژه‌ی میلاكی ئه‌وم وه‌زاره‌ته‌ به‌رزبكاته‌وه‌و بروانامه‌كانیشیان له‌و ئاسته‌دا نیه‌ كه‌ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ سودیان لێببینیت.


1167 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2018

بابەتی زیاتر