Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێ ڕۆژی دیكه‌ هه‌ده‌په‌ كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت


په‌یام ـ 


كاره‌كانی كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ و سه‌زاری ته‌مه‌للی جێگری هاوسه‌رۆكی پارته‌كه‌، وه‌كو كاندید بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكایه‌تیی گشتی په‌سه‌ند كران.

پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 11ی شوبات به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی‌ ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی له‌ ناوه‌ندی گشتیی هه‌ده‌په‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ كاندیده‌كانی هاوسه‌رۆكی گشتی پێكهێنراوه‌، گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوی كاندیدی پیاو بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌.

كۆمسیۆنه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ڕێككه‌وتن بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ سه‌زاری ته‌مه‌للی جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌یه‌ وه‌كو كاندیدی‌ پیاو بۆ پۆستی‌ هاوسه‌رۆكی‌ گشتی‌.

پێشتریش له‌و كۆنفرانسه‌ی له‌ دووی شوباتدا ژنانی هه‌ده‌په‌ ڕێكیانخستبوو، ناوی په‌روین بوڵدان بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاری ئیستانبووڵی پارته‌كه‌، بۆ كاندیدی پۆستی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه‌.

517 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2018

بابەتی زیاتر