Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی‌ یه‌كلیستی‌ كورده‌وه‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان؛ بۆكاتێكی‌ نادیار دواخرا


په‌یام:

كۆبوونه‌وه‌ی‌ حیزبه‌كانی‌ هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر یه‌كلیستیی‌ كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، به‌هۆی‌ ئاماده‌نه‌بوونی‌ شاندی‌ یه‌كێتییه‌وه‌، دواخرا.

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ شاندی‌ هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ و پارتی‌ دیموكرات و، به‌شێك له‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌، له‌ شاری‌ هه‌ولێر دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ یه‌كلیستیی‌ كورد له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا شاندی‌ حیزبه‌كان به‌ به‌شداریی‌ مه‌كته‌بی‌ ڕاگه‌یاندنیان، گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنێتیی‌ پێكهێنانی‌ لیسته‌كه‌ و تاووتوێكردنی‌ بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ به‌رده‌م ئه‌و پرسه‌ بكه‌ن، به‌ڵام شاندی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواكه‌وتوون.

هه‌ر به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ شانده‌كه‌ی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و، بۆ كاتێكی‌ نادیار دواخرا.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئاماده‌ییان تێدا بێت، ئه‌وا سبه‌ینێ‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ حیزبه‌كانی‌ هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی‌ یه‌كلیستی‌ له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام دا و، نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ڕێككه‌وتنێك.

615 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2018

بابەتی زیاتر