Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جارێكی تر؛ سێ لایه‌نه‌كه‌ی‌ (هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمان) له‌گه‌ڵ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‌و یه‌كگرتوو كۆده‌بنه‌وه‌

ئەمرۆ پێنج شەممە 8ـی 2ـی 2018 هەر سێ‌ لایەنی پێكهێنەری لیستی نیشتیمان(گۆران، كۆمەڵ، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری) لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان؛ لەگەڵ پارتی و یەكگرتوو یەكێـتی كۆدەبنەوە.

بەپێی لێدوانی هاوژین عومەر، بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەمرۆی لایەنە سیاسییەكان لە شاری هەولێر درێژكراوەی كۆبوونەوەی دوێنێیە، كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆ كردنە لەسەر بەشداریكردنی كورد بە یەك هاوپەیمانی لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان.

هاوژین عومەر، بەپرسی ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵ بە دیجیتاڵ میدیای كۆمەڵی راگەیاند، تەحافوزمان لەسەر هیچ لایەنێكی سیاسی نییە، لە پێناوی كوردستان كێشەمان لەگەڵ هیچ لایەنێكدا نابێت گەر بیانەوێت بێنە نێو هاوپەیمانی نیشتیمان ـەوە كە لەلایەن كۆمەڵ‌و گۆران‌و هاوپەیمانییەوە پێكهێنراوە.

ئەو بەرپرسەی كۆمەڵی ئیسلامی ووتیشی، ئێمە هاوپەیمانی نیشتیمان هەڵناوەشێنینەوە، چونكە رێكاری یاسایی خۆی تەواو كردووەو قۆناغە یاساییەكانی بڕیوەو ناوەكەشی ناوێكی گشتییە، هەر لایەنێكی سیاسی تر ویستی بێنە ناو هاوپەیمانی نیشتیمانەوە ئێمە تەحافوزمان لەسەر نابێت لەپێناوی كوردو كوردستان و بۆ ئەوەی دەنگی كورد لەو ناوچانە نەفەوتێت. 

725 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2018

بابەتی زیاتر