Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌رباز محه‌مه‌د: ئه‌وه‌ خه‌یاڵه‌ كه‌ بڵێین بارودۆخی‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش ڕیفراندۆم


په‌یام ـ 

وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا نزیكه‌ی‌ سێ‌ هه‌زار و 500 خێزانی‌ ئاواره‌ی‌ دووزخورماتوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان. وتیشی‌: ئه‌وه‌ خه‌یاڵه‌ كه‌ بڵێین بارودۆخی‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش ڕیفراندۆم.

به‌ مه‌به‌ستی‌ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی‌ یاسایی‌ و ئه‌منی‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ خورماتوو، هه‌ر یه‌ك له‌ دكتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق و له‌یس حه‌مید قایمقامی‌ قه‌زای‌ دووزخورماتوو به‌ وه‌كاله‌ت و، نوێنه‌ری‌ ئاواره‌كانی‌ خورماتوو، له‌گه‌ڵ سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیشدا وه‌زیری‌ كۆچو كۆچبه‌ران وتی‌: له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان چۆن ئاسانكاری‌ بكه‌ن تا ئه‌و شه‌ش هه‌زار خێزانه‌ ئاواره‌ی‌ دووزخورماتوو كه‌ ماون بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان.

617 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2018

بابەتی زیاتر