Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌سه‌ده‌: شه‌وی رابردوو 59 سه‌ربازی توركیا كوژراون

سوپای‌ توركیا دانی‌ نا به‌ تێكشكانی‌ تانكێك و كوژرانی‌ سه‌ربازێكی‌ دیكه‌ ، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی‌ ئه‌و سوپایه‌ گه‌یشته‌ 16 سه‌رباز، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش رایده‌گه‌یه‌نن" شه‌وو رابردوو 59 سه‌ربازو چه‌كداری توركیایان كوشتووه‌.. 
سوپای‌ توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دانی‌ به‌وه‌دا نا له‌ چیای‌ دارمكی‌ باكووری‌ عه‌فرین تانكێكیان له‌ شه‌ڕڤانانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و تێكشكاوه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی‌ سوپادا، كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌ توركیا هه‌واڵی‌ كوژرانی‌ سه‌ربازێكی‌ دیكه‌ی‌ سوپای‌ توركیایان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد، سه‌ربازه‌كه‌ له‌ ئاكامی‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ گوله‌ هاوه‌نێك كوژراوه‌.
هاوكات فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌" شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ له‌ چه‌ند میحوه‌رێك له‌ دژی سوپای توركیاو گروپه‌ چه‌كداریه‌كانی هاوپه‌یمانی توركیا چالاكییان ئه‌نجامداوه‌و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌دا 59 سه‌ربازو چه‌كداری توركیا كوژراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی "هه‌سه‌ده‌" شه‌ڕڤانان له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی شه‌را له‌ گوندی ئالاقینا له‌ چالاكیه‌كدا 10 سه‌ربازو چه‌كداری توركیایان كوشتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ گوندی دیكمه‌تاشی سه‌ر به‌ شه‌را و گوندی شادییه‌ی سه‌ر به‌ راجۆ و گردی قه‌سته‌ل 49 سه‌ربازی سوپای توركیا و چه‌كداری سوریای ئازادیان كوشتووه‌. 
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت  سیپان حه‌مۆ فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌" رایگه‌یاندووه‌"دوای 17رۆژ له‌ له‌شكركێشی توركیا، بۆسه‌ر عه‌فرین، ئه‌و وڵاته‌ هیچ ئامانجێكی نه‌پێكاوه‌، ئاشكراشیكردووه‌ تا ئێستا تانكی سوپای توركیایان له‌ سنوری عه‌فرین تێكشكاندووه‌. 

1743 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2018

بابەتی زیاتر