Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵ‌و گۆڕان‌و هاوپه‌یمانی‌، له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك كۆبوونه‌وه‌

په‌یام ـ


كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌  له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی‌ رۆشنبیریی و سیاسیی‌ له‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پێكهێنانی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ نیشتمانیی‌ سیاسی‌ بۆ ده‌ربازكردنی‌ هه‌رێم له‌ دۆخی‌ شێواوی‌ سیاسی‌ و دارایی‌ و چۆنیه‌تی‌ به‌شداریی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێم و عێراقدا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵای‌ ئه‌و سێ‌ لایه‌نه‌ بوو كه‌ له‌ ماڵی‌ جه‌لالی سام ئاغا له‌ سلێمانی‌ به‌ئاماده‌یی‌ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی‌ رۆشنبیریی‌و سیاسی‌ به‌سترا.

مه‌سعود عه‌بدولخالق به‌شداربووی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ راگه‌یاندنه‌كان خسته‌روو: ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم چیتر توانای‌ راگرتنی‌ دۆخی‌ هه‌رێمیان نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ره‌یه‌كی‌ نوێ له‌ هه‌رێمدا پێكبێت كه‌ ئامانجی‌ پاراستنی‌ قه‌واره‌ی‌ هه‌رێم و باشكردنی‌ دۆخی‌ خه‌ڵك بێت.

وتیشی‌ ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ پێكهێنانی‌ به‌ره‌یه‌كه‌ به‌ناوی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، جا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت یاخود بۆ كاری‌ سیاسیی به‌رده‌وام.
ناوبارو ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: هه‌رێم له‌مه‌ولا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شده‌بێت، كه‌ ئه‌وانیش به‌ره‌ی‌ گه‌ل و به‌ره‌ی‌ گه‌نده‌ڵیین.

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ و محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری‌ گشتی‌ و جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌روه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌رییش هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ و ئارام قادر هاودید له‌ هاوپه‌یمانی‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
مه‌سعود عه‌بدولخالق و سه‌ید ئه‌كره‌م و كه‌مال ره‌ئوف و جه‌لالی سام ئاغاش وه‌ك كه‌سایه‌تیی‌ رۆشنبیر و سه‌ربه‌خۆ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هه‌رسێ‌ لایه‌ن به‌ هاوپه‌یمانییه‌كی‌ سیاسی‌ به‌ناوی‌ لیستی‌ نیشتمان له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ده‌كه‌ن.

1904 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2018

بابەتی زیاتر