Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سندوقی نێودەوڵەتیی دراو داواى كردووه پشكی 14%ـی بودجه‌ بدرێته‌ هه‌رێمی كوردستان


سندوقی نێودەوڵەتیی دراو، داوای كردووه‌ له‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ لە بودجەی 2018 بڕی "10 تریلیۆن دینار بدرێتە هەرێمی كوردستان". ئه‌و رێژه‌یه‌ش نزیكه‌ له‌ 14%ـی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2018.

زانا رۆستایی‌, ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ لە پەرلەمانی عێراق به‌ دیجیتاڵ میدیای كۆمه‌ڵی رایگه‌یاند "سندوقی نێودەوڵەتیی دراو داوای لە په‌رله‌مانی‌ عێراق كردووه‌ لە بودجەی ئەمساڵ 10 تریلیۆن دینار وەكو پشكی هەرێمی كوردستان بدەن".

رۆستایی ده‌شڵێت، ئەو بڕە پارەیە لە لایەن عێراقەوە كە سندوقی نێودەوڵەتیی دراو بۆ هەرێمی كوردستانی دیاری كردووە، بریتییه‌ له‌ 14%ـی‌ بودجه‌ی‌ عێراق, ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كورد داوای‌ پشكی‌ 17% ده‌كات و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش داوا ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای‌ رێژه‌ی‌ دانیشتووان پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دیاریبكرێت.

893 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2018

بابەتی زیاتر