Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای توركیا ته‌نها دان به‌ كوژرانی حه‌وت سه‌ربازیدا له‌ عه‌فرین ده‌نێت

 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا كوژرانی حه‌وت سه‌ربازی سوپاكه‌ی له‌ له‌شكركێشی سه‌ر عه‌فرین راگه‌یاند، 
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، له‌ناوچه‌ی هۆرۆز له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین، تانكێكیان كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ئاكامدا پێنج سه‌ربازیان كوژراون.
هاوكات سوپای توركیا  له‌ راگه‌یه‌نراوێكی دیكه‌دا كوژرانی دوو سه‌ربازی دیكه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای تورك  سه‌ربازێكیان له‌ عه‌فرین و سه‌ربازه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ئه‌نجامی هێرشێكی یه‌په‌گه‌ له‌سنوری نێوان توركیا و سوریادا كوژراوه‌.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای توركیا له‌ كاتێكدایه‌، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات" هه‌سه‌ده‌" بڵاویكرده‌وه‌، شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان، " یه‌په‌ژه‌" تانكێكی سوپای توركیایان كردووته‌ ئامانج و ته‌قاندویانه‌ته‌وه‌. 
زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ سوپای توركیا به‌ پاڵپشتی میلیشیاو گروپه‌ چه‌كداریه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشێكی فراوانی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه‌، له‌ به‌رانبه‌ریشدا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ به‌رگریی له‌و شاره‌ ده‌كه‌ن و سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه‌.
هاوكات به‌پێی دواین ئاماری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌"، سوپای تورك 1893 مووشه‌ك و چه‌كی قورسی جۆراوجۆری به‌كارهێناوه‌، هه‌روه‌ها 460 هێرشی ئاسمانیی له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا ئه‌نجامدراون.
هه‌ر له‌ ئاماره‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌"  هه‌لیكۆپته‌ری جۆری كۆبرا 18 هێرشیانكردووه‌، 254 جار رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ روویداوه‌، هه‌روه‌ها 480 سه‌ربازی توركیا و چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد كوژراون،  فڕۆكه‌یه‌كی چاودێریی خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و، 25 تانك تێكشكێنراون. 

621 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2018

بابەتی زیاتر