Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین


په‌یام ـ

سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌خت له‌ نێوان یه‌په‌گه‌ و هێزه‌كانی سوپای توركیا درێژه‌ی هه‌یه‌.
هاوكات هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین، دواین زانیاری له‌ باره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی عه‌فرین راگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا 150 هاوڵاتی مه‌ده‌نی‌ كوژراون و298 هاوڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌نجێلا ره‌شۆ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی عه‌فرین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هێرشه‌كانی سوپای توركیا له‌ رۆژی 15 هه‌میندا به‌رده‌وامه‌و رۆژ به‌ رۆژ ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی‌ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ناوچه‌كانی شییه‌ و ڕاجۆی عه‌فرین تانكێك و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی توركیا له‌ لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه‌ ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

 ئه‌و زانیاری و ئامارانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سوپای توركیا كوژرانی‌ دوو سه‌ربازی ولاَته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش رایگه‌یاندوه‌ كه‌ سوپای ولاَته‌كه‌ی پێشڕه‌وی باشی كردوه‌ و زۆریان نه‌ماوه‌ بچنه‌ ناو شاری عه‌فرینه‌وه‌.

سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ڕۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2018وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین شه‌ڕی قورس له‌ نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیا له‌ سنووره‌كانی ئه‌و كانتۆنه‌دا ڕوویانداوه‌..


726 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2018

بابەتی زیاتر