Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانیشتنی په‌ڕله‌مانی عێراق بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ دواخرا


په‌یام ـ 

دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ هه‌ڵگیرا. سه‌به‌ینێش حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ تاووتوێكردنی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا به‌ تایبه‌تیش پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2018 كۆبووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسی‌ بودجه‌ی‌ 2018ی‌ عێراق بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی‌ ناڕه‌زاییه‌كان و بایكۆتكردنی‌ دانیشتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ شكستی‌ هێنا.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی‌ دارایی ‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران،  بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ و داواكارییه‌كانی‌ كورد كۆببێته‌وه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌ په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: به‌پێی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتووان به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمیان له‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا دیاری‌ كردووه‌.

به‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌ش، فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا بایكۆتكردنی‌ گفتوگۆكانی‌ تایبه‌ت به‌ مووچه‌یان ڕاگه‌یاند.

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند "له‌سه‌دا 17ی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم  و داواكارییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كورد له‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا جێگیر نه‌كراوه‌، بۆیه‌ ئاماده‌ نین بچنه‌ ژێر باری‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ قورسه‌ی‌ كه‌ ده‌نگی‌ پێ‌ بده‌ن. "

676 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2018

بابەتی زیاتر