Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌زای شاره‌زوور.. كرێكارێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ستدا


په‌یام ـ 

پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلێمانی ڕایگه‌یاند شه‌وی ڕابردوو گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه‌ پیشه‌ی‌ كرێكار بووه‌ له‌كاتی كاركردندا له‌ سنووری قه‌زای شاره‌زوور گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.
ئیقبال محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، شه‌وی ڕابردوو پۆلیسی قه‌زای شاره‌زوور له‌ڕووداوی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ گه‌نجێك ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌كاتی كاركردندا گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌شڵێت هۆكاری‌ ڕووداوه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ له‌كاتی كۆنكرێتكردنی‌ بینایه‌كدا ته‌زووی كاره‌بای به‌ركه‌وتووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

1067 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2018

بابەتی زیاتر