په‌یام ـ
گۆڤارێكی ئه‌مریكی بنه‌ماڵه‌كانی بارزانی‌و تاڵه‌بانی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه سامانی نه‌وت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیان به‌كارهێناوه.
گۆڤاری فۆرین پۆله‌سی ئه‌مریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا نووسیویه‌تی: یهكێتیو پارتی شكستیان هێناوه له دروستكردنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی كوردیدا، هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیش له‌بری ئه‌وه‌ی سامانی نه‌وت بۆ دروستكردنی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان‌و ژێرخانی ئابووری به‌كاربهێنن، بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كان، به‌كاریانهێناوه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه باشترین ڕێگه‌چاره كورده‌كان بیگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا سه‌ربه‌خۆ بن ده‌بێت چیدیكه پشت به هێزه ده‌ره‌كییه‌كان نه‌به‌ستن و ته‌نها پشت به توانا ناوخۆییه‌كانی خۆیان ببه‌ستن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی "به به‌هێزكردنی داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی حكومداری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
گۆڤاری فۆڕین پۆله‌سی كه ساڵانه چه‌ندین ڕاپۆرتی سیاسی له‌باره‌ی وڵاتان‌و ڕژێمه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوده‌كاته‌وه له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كورده‌كانی بۆ شه‌ڕی داعش به‌كارهێنا، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت پشتگیری‌یان ناكات.
933 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018