داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر عیفرین هه‌ڵكردووه‌


به‌ر له‌وه‌ی توركیا هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر شاری‌ عه‌فرین ده‌ستپێبكات، ئه‌مریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌و ولاَته‌ له‌عه‌فرین هه‌ڵكردووه‌.
چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی بیانی بلاَویانكرده‌وه‌، به‌رله‌وه‌ی توركیا هیرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێبكات تیشكی سه‌وزی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ هه‌ڵكراوه‌.
 رۆژنامه‌كان ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردوه‌،  رایان دیلیۆن، وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی دژ به‌ داعش  له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیداو، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌فرین رایگه‌یاندووه‌"  له‌ئه‌گه‌ری ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین په‌نتاگۆن نابێته‌ كۆسپ ، به‌و پێێه‌ی عه‌فرین له‌ناوچه‌ی كاره‌كانی هاوپه‌یماناندا نییه‌"
  ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: رۆژنامه‌ی (تایمز)ی بریتانی له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌مریكا و توركیا له‌ عه‌فرین روبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌دوای شه‌ڕی قوبروسه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ندامی ناتۆ روبه‌ڕوی یه‌كتر ببنه‌وه‌.

9113 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2018

بابەتی زیاتر