داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داواكاری‌ گشتیی‌ نوێی‌ سلێمانی‌ ده‌ستبه‌كار بوو


په‌یام ـ

له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئاڵوگۆڕه‌كانی‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئه‌مڕۆ داواكاری‌ گشتیی‌ نوێی‌ سلێمانی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌ستبه‌كار بوو.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: پاشئه‌وه‌ی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ سلێمانی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دادوه‌رێك له‌ جێی‌ ئه‌و پۆستی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ سلێمانیی‌ وه‌رگرتووه‌ و ده‌ستبه‌كار بووه‌".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان "دوێنی‌ فه‌رمانی‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی‌ به‌ختیار عه‌لی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ پێشووی‌ سلێمانی‌، به‌ڵام هۆكاری‌ دوورخسته‌وه‌كه‌ی‌ ڕووننه‌كراوه‌ته‌وه‌".
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "دوورخستنه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ سلێمانی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌دایه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا كراون، كه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌یان به‌ نایاسای‌ ناوبردووه‌، به‌و پێیه‌ی‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نجومه‌ندایه‌".

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "به‌ختیار عه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ سلێمانی‌، به‌هۆی‌ ئه‌و سكڵایانه‌ی‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك به‌رپرس و لایه‌ن له‌ دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و كاری‌ نایاسایی جووڵاندوونی‌، له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌".

322 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2018

بابەتی زیاتر