Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاماری چالاكییه‌كانی راگه‌یاند



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند" پێداچوونه‌وه‌ ده‌كرێت به‌وڕێژه‌یه‌ی‌ كه‌وه‌زاره‌تی‌ كار دیاری‌ كردبوو بۆ كه‌مئه‌ندامان، و پێده‌چێت ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامی‌ له‌ سه‌دا%60ته‌وه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا %50 و تاتۆماری‌ سه‌رجه‌میشان كۆتایی نه‌ێت هه‌موو كه‌مئه‌ندامێك مووچه‌كه‌ی‌ خۆی‌ وه‌رده‌گرێت


له‌كۆنگریه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند"  پشكنین بۆ دووباره‌ تۆمار كردنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ كه‌مئه‌ندامان به‌رده‌وامه‌، تائێستاش نزیكه‌ی‌ 3 هه‌زار كه‌س ماون پشكنینیان بۆ ئه‌نجام بدرێته‌وه‌

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ هه‌ر له‌ساڵی‌ 2017 دا ئه‌و به‌سالاَوانه‌ی‌ سوودیان له‌خانه‌كان وه‌گرتووه‌ 74 كه‌س بوون، 14 كه‌سیان خانه‌كه‌یان جێ هێشووه‌و، 13 كه‌سیشیان كۆچی‌ دواییان كردووه‌،له‌ئێستاشدا 47 به‌سالاَچوون له‌خانه‌كه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه‌به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ ڕابردوو به‌رزبۆته‌وه‌.

له‌خانه‌كانی‌ ساوایان و كوران و كچانیش ئاماره‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌م به‌رزبۆته‌وه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ ڕابردوو، خانه‌ی‌ ساوایان 30 منداڵ له‌خۆ ده‌گرێت 12 منداڵیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ ناوخێزانه‌كانیان ، له‌خانه‌ی‌ كچانیش 47 منداڵ هه‌یه‌و 38 منداڵیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كیانیان، له‌خانه‌ی‌ كوڕانیش 30 منداڵ هه‌بووه‌و، 12 منداڵیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ ناوكه‌س وكاریان.


531 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2018

بابەتی زیاتر