Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محه‌مه‌د حه‌كیم: سه‌ردانی شاندی سێ لایه‌نه‌كه‌، به‌سته‌ڵه‌كی هه‌رێم‌و به‌غدای توانه‌وه‌


په‌یام ـ

كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت: شاندی سێ لایه‌نه‌كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق، پێداگریان له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه‌.
محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ میانی كۆڕێكدا له‌ قه‌زای سۆران باسی له‌وه‌كرد "شاندی هاوبه‌شی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی له‌ به‌غدا داكۆكی له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه‌، وتیشی "سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا به‌رهه‌مدار بووه‌و توانیویانه‌ به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بتوێننه‌وه‌". 

هاوكات له‌ وه‌ڵامی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ندێ لایه‌ن و ده‌زگای راگه‌یاندنی چه‌واشه‌كاردا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی سه‌ردانی سێ لایه‌نه‌كه‌ بۆ به‌غدا به‌  دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه‌،ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی " له‌ كۆبونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق، پێداگریان له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه‌".

1290 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2018

بابەتی زیاتر