Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت


په‌یام ـ

به‌پێی خشته‌ی راگه‌یێندراوی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بوو كۆتایی مانگی‌ رابردوو موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرایه‌، له‌ئێستادا به‌شێكی‌ زۆری‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ نۆیان پێنه‌دراوه‌. 

له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ لیوا جه‌بار یاوه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ناوی‌ نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ بلاَوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌یانی‌ 16-1 موچه‌ی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی‌ حه‌فتا و هه‌شتا و ته‌واوی‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ نۆیان پێده‌درێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا و له‌كاتی‌ شه‌ری‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان، هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بوون كه‌ موچه‌یان پێده‌درا ، دواتریش له‌ سیسته‌می‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌دا تاكه‌ وه‌زاره‌ت كه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ نه‌یگرته‌وه‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بوو.  


1786 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2018

بابەتی زیاتر