داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان پێشوازیی له‌نوێنه‌ری‌ ئایه‌توڵڵا عه‌لی‌ سیستانی ده‌كات.

په‌یام ـ هه‌ولێر

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كوردستان له‌نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی له‌شاری‌ هه‌ولێر، پێشوازیی له‌ "سه‌ید سه‌عد ئه‌حمه‌د ئه‌عره‌جی" نوێنه‌ری‌ ئایه‌توڵڵا عه‌لی‌ سیستانی كرد.
له‌دانیشتنێكدا باس له‌بارودۆخی‌ ئێستای‌ عێڕاق ‌و ناوچه‌كه‌و كوردستان كراو، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌برایه‌تی ‌و پێكه‌وه‌ ژیانی‌ ئاشتیانه‌ی‌ پێكهاته‌كانی‌ عێراق، هاوكات په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ هه‌رێم ‌و به‌غدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ ده‌ستوور باسی لێوه‌كرا.
مامۆستا عه‌لی‌ باپیر له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی خوازیاره‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ دادگه‌ریی ‌و به‌پێی ده‌ستوور مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان پارێزراوبێت ‌و دۆخی‌ كه‌ركوك ‌و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ئاساییبكرێته‌وه‌و هه‌مووان به‌پێوه‌ری‌ هاوڵاتی بوون مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

720 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر