Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی داوا ده‌كات پاپای ڤاتیكان ڕۆڵی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕێت

په‌یام ـ

نێچیرڤان بارزانی داوا ده‌كات ڤاتیكان ڕۆڵی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕێت و پاپاشده‌ڵێت نزاتان بۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن.
 
له‌ ڤاتیكان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس كۆبوه‌وه‌ و له‌ دیدارێكدا پاپا سوپاسی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ میواندارییان له‌ ئاواره‌ كریستیانه‌كان كه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش و ڕووداوه‌كانی دواتر ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.
نێچیرڤان بارزانی له‌ دیداره‌كه‌دا پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای ناوچه‌ و پێشهاته‌ سیاسی و ئابووریه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و هیوای خواست پاپا پێگه‌ و ڕۆڵی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕێت.
هاوكات پاپای ڤاتیكان هیوای خواست ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌باییه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ بۆ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بێت و هه‌موو كێشه‌ و گرفته‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتی و لێكگه‌یشتنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن  و له‌وباره‌یه‌وه‌ ووتی‌ نزاتان بۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن و له‌ ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان به‌رده‌وام بن.


896 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر