Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌یه‌ك وڵاتی‌ ئه‌فریقی‌ داوا له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن داوای‌ لێبوردنیان لێبكات


په‌یام ـ

زیاتر له‌ 50 وڵاتی‌ ئه‌فریقی‌ داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا داوای‌ لێبوردیان لێبكات به‌هۆی‌ لێدوانه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستیه‌كانیه‌وه‌.

54 وڵاتی‌ ئه‌فریقی‌ ئه‌ندام له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن داوای‌ لێبوردنیان لێبكات و له‌لێدوانه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر به‌شێك له‌وڵاتانی‌ ئه‌فریقا پاشگه‌زبێته‌وه‌.
نوێنه‌ری‌ 54 وڵاته‌ ئه‌فریقیه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ چوار كاتژمێری‌ بڵاویانكرده‌وه‌: ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌تووشی‌ شۆك بوون به‌لێدوانه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، ده‌شڵێن پێیانوایه‌ لێدوانه‌كانی‌ تره‌مپ له‌باره‌ی‌ كۆچبه‌رانی‌ به‌شێك له‌وڵاتانی‌ ئه‌فریقیا سوكایه‌تی‌ تێدایه‌و هاندانه‌ بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی‌، به‌یاننامه‌كه‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆهه‌ریه‌ك له‌ هایتی‌ و سلڤادۆریش ده‌ربڕیوه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌به‌ر هێرشه‌كانی‌ تره‌مپ.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ نێرده‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌فریقا له‌ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئیدانه‌ی‌ لێدوانه‌كانی‌ تره‌مپی‌ كردو ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ تره‌مپ داوای‌ لێبوردن له‌هه‌ر هاوڵاتیه‌كی‌ ئه‌فریقی‌ بكات له‌سه‌رتاپای‌ جیهان.
پێشتر تره‌مپ كۆچبه‌رانی‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌فریقی‌ به‌قێزه‌ون وه‌سفكردبوو هاوكات داوای كردبوو له‌جیاتی‌ ئه‌و وڵاتانه‌، ئه‌مریكا كۆچبه‌رانی‌ وڵاتێكی‌ وه‌كو نه‌رویج وه‌ربگرێت.


411 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر