Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فەڕەنسا ئیدانەی بونیاتنانی هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی جولەکە له‌ فه‌له‌ستین ده‌كات


په‌یام ـ 


وەزارەتی دەرەوە فەڕەنسا فەڕەنسا ئیدانەی بڕیاری بونیاتنانی هەزار و ١٠٠ یەکەی دیکەی نیشتەجێبوونی جولەکەی لە کەناری رۆژئاوای قودس ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئیدانەی هەزار و ١٠٠ یەکەی دیکە لە ٢٠ ناوچەی نیشتەجێبوونی جولەکە لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراوی قودس دەکەین كه‌ هه‌ندێكیان له‌سه‌ر موڵكی تایبه‌تی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بنیاد ده‌نرێن. و ئەم پلانە بڕیاری دادگاش لەخۆ دەگرێت کە داوای لە فەڵەستینییەکان کردووە تاکو مانگی ئادار موڵکە تایبەتییەکانیان چۆڵ بکەن."
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئه‌وه‌یشی وتووه‌ دروستکردنی یەکەی نوێ لەلایەن ئیسرائیل دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانە و پرۆسه‌ی ئاشتی زیاتر دوور ده‌خاته‌وه‌.

جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ ئەم جۆرە کارانە دەبنە هۆی تەشەنەسەندنی بارگرژییەکان لە ناوچەکە و زیانگەیاندن بە رێگەچارەی ئاشتییانەی یەکجارەکی و دادپەروەرانە هەروەها گورز وەشاندنیشە لە هیوای چارەسەرکردنی کێشەکان بە دامەزراندنی دوو دەوڵەت. 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامده‌بێت بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ و داواش له‌ ئیسرائیل ده‌كات كارێكی وانه‌كات پرۆسه‌ی ئاشتی زیاتر بڕه‌وێنێته‌وه‌. 

444 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2018

بابەتی زیاتر