داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. دووه‌مین دیداری‌ لووتكه‌ی‌ ژنانی‌ سه‌ركرده‌ی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو


په‌یام ـ

به‌ دروشمی‌ ئاشتی‌ و ته‌بایی ناوخۆ، زامنی‌ به‌هێزكردنی‌ پێگه‌ و پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ ژنانی‌ كوردستانه‌، دووه‌مین دیداری‌ لووتكه‌ی‌ ژنانی‌ سه‌ركرده‌ی‌ كوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ دیداره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كران بۆ به‌هێزتركردنی‌ پێگه‌ی‌ ژنان له‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پارته‌ سیاسییه‌كان.

به‌شداربووانی‌ دیداره‌كه‌ داوای‌ كۆتایی‌ هێنان به‌ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمیان كرد له‌ ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆی‌ نێوان حیزبه‌كانه‌وه‌.
هه‌روه‌ها داوایان كرد سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ ئاست پرسه‌ سیاسییه‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كییه‌كان یه‌كده‌نگ بن و، هه‌وڵی‌ جدی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ درایی‌ هه‌رێم و دابینكردنی‌ مافه‌كانی‌ هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم بده‌ن.


320 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2018

بابەتی زیاتر