داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی دوو گروپی" سه‌ر به‌ داعش" راده‌گه‌یه‌نێت


ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی دوو گروپی" سه‌ر به‌ داعش" راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ به‌ وته‌ی ئه‌وان پیلانیان بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم و شاری سلێمانی" داناوه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو گروپه‌ی سه‌ر به‌ داعش، ئاسایشی سلێمانی ئاشكرایكردووه‌"  گروپی یه‌كه‌م "سه‌رجه‌میان ژن بوون و گروپی دوه‌میش له‌پێنج پیاو پێكهاتون،" هاوكات ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی ڤیدیۆیی ئه‌ندامانی ئه‌و دوو گروپه‌ی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشدا باس له‌وه‌شكراوه‌"ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر بنه‌مای زیاتر له‌ 100 رۆژ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون، توانیویانه‌ زانیاری ورد به‌ده‌ستده‌هێنن له‌سه‌ر بوونی چه‌نده‌ها گرووپی تیرۆریستی داعش كه‌ پیلانیان داناوه‌ بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی".


698 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2018

بابەتی زیاتر