داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاكه‌ره‌ش سدیق: ته‌عریبكردنی‌ گونده‌كانی‌ كه‌ركوك به‌فه‌رمانی‌ ڕاكان جبوورییه‌


په‌یام ـ

سه‌باره‌ت به‌ روداوه‌كانی ناحیه‌ی‌ سه‌رگه‌ڕان و هاتنی ژماره‌یه‌ك له‌ عه‌ره‌بی هاورده‌ بۆ گونده‌كانی سنوری دبس، به‌رپرسی ئۆفیسی كه‌ركوكی مادده‌ی 140 ده‌ڵێت "هه‌موو ئه‌و هه‌ولاَنه‌ به‌ فه‌رمانی‌ راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت ده‌كرێت".

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كاكه‌ ره‌ش سدیق به‌رپرسی ئۆفیسی كه‌ركوكی مادده‌ی 140 وتی "ئه‌و عه‌ره‌به‌ هاوردانه‌ به‌ پشتیوانی هێزی سه‌ڵاحه‌دین و به‌ نوسراوی راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك هاتونه‌وه‌ ئه‌و گوندانه‌".
وتیشی "نامه‌مان ئاراسته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كردووه‌و ئاگادارمانكردونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس دا ته‌عریب كراون و پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت بۆی نیه‌ بریاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بدات.


489 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2018

بابەتی زیاتر