Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عوسمان بایده‌میر ئازاد كرا

 

دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری ئیزمیری توركیا، عوسمان بایده‌میر، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ئازادكرا.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌" دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو عوسمان بایده‌میر، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)  به‌بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی شڕناخ ده‌ستگیركرا، ئه‌مرۆ له‌رێگه‌ی سیسته‌می ڤیدیۆ كۆنفراسه‌وه‌ وته‌ی لێوه‌رگیراو دواتر ئازادكرا.

هۆكاری ده‌ستگیركردنی بایده‌میر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاساكانی توركیا"سه‌رپێچی یاساكانی رێكخستنی كۆبونه‌وه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی" كردووه‌،  و دواتر په‌ڕاوی یاسایی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

بایده‌میر له‌لایه‌ن دادگای شرناخه‌وه‌ سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ڕۆژی 27ی كانونی یه‌كه‌می 2015 "یاسای خۆپیشاندان و ڕێپێوانی پێشێل كردوه‌".

ده‌ستگیركردنی عوسمان بایده‌میرو دواتر ئازادكردنی، له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پارته‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ ده‌ستگیركراون. 



 

392 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2018

بابەتی زیاتر