Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن


په‌یام ـ

   به‌بێ به‌شداریی پارتی، به‌رپرسی یه‌كه‌می حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان له‌ كه‌ركوك، له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی كۆبوونه‌وه‌، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیش رایگه‌یاند: له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ كه‌ركوك به‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكه‌ن.

ئه‌مرۆ به‌رپرسی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان، جگه‌ له‌ پارتی، بۆ تاوتوێكردنی پرسی لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هاوڕابوون له‌سه‌ر پێكهێنانی یه‌ك لیستی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌شاری كه‌ركوك بۆ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق.
په‌یام ئه‌وه‌شی زانیوه‌، پارتی گه‌رچی پشتیوانی له‌ پێكهێنانی لیسته‌كه‌ كردووه‌، به‌ڵام دوا بڕیاریان به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كه‌ له‌ شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو. 
هاوكات ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ هه‌وڵدان لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ كه‌ركوك به‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكه‌ن.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یام كه‌وتوون، بڕیاربوو ئه‌مرۆ پێكهێنانی لیستی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌كه‌ركوك رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانی له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق درێژكراوه‌ته‌وه‌، راگه‌یاندنی ئه‌و لیسته‌ هاوبه‌شه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا. 


719 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2018

بابەتی زیاتر