Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌شیك له‌خه‌ڵكی خورماتوو كۆبونه‌وه‌


په‌یام ـ 

لەچواچێوەی دیدارو کۆبونەوەکانیان وەفدی هاوبه‌شی  گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی لەشاری بەغدا بەئامادەبونی ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی قەزای خورماتو کۆبونەوە.

هاوكات پەیوەست بە کێشەی قەزای دوز و ناوچە دابڕاوەکان ئەندامانی وەفدی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی ڕایانگەیاند: قسەکردن لەسەر دۆخی ناهەمواری خەڵک و ئەو دەستدرێژیانەی ڕوبەڕوی بونەتەوە، یەکێک بوە لەئەولەویەتی ئەو پرسانەی قسەی جدیان لەسەر کردوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ به‌ به‌رپرسانی عێراقیان ڕاگه‌یاندووه‌ ئاسایکردنەوەی ژیان لەو ناوچانە بەپێشینەی هەر هەنگاوێک داناوە بۆ چەسپاندنی بنەمای هاوڵاتیبون و پێکەوە ژیان و تێپەڕاندنی قۆناغی ڕابردو دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لەپەیوەندییەکان. 


لای خۆشیانه‌وه‌ کەسایەتیەکانی قەزای دووز پێشنیازو داواکارییەکان بۆ وەفدی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی خستەڕو داوایان لێکردن تەواوی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ کۆتایهێنان بەدەستدرێژییەکانی سەرهاوڵاتیانی کوردو پاراستنی شوناسی نەتەوەیی دوزخورماتو و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان.


805 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2018

بابەتی زیاتر