Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق دانی به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌ناوه‌ و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ناكات



په‌یام ـ 

حكومه‌تی‌ عێراقی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ بكات‌و بودجه‌ی‌ تایبه‌تیشی بۆ ته‌رخان ناكات.

سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی تێبینی‌ كوتله‌ سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ داوه‌ته‌وه‌‌و ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌ به‌هۆی كورتهێنانه‌وه‌ هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كی زیاده‌ بۆ هیچ پڕۆژه‌یه‌ك دیاریی بكات.

له‌ خاڵی 14هه‌مینی ئه‌و نووسراوه‌دا كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 20ی‌ مانگی ڕابردوو ده‌رچووه‌‌و ئیمزای‌ عه‌لی عه‌للاق سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌ش ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دیاریی بكات.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ تائێستا هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پارێزگا به‌ یاسا بڕیاری‌ له‌سه‌ر نه‌دراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناتوانرێت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بودجه‌ی‌ بۆ دابین بكرێت.

پێشتر كوتله‌ كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق داوایانكردبوو به‌و پێیه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌ بڕه‌پاره‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌ك پارێزگا بۆ دیاریی بكرێت، به‌ڵام نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ دان به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا بنێت.

654 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2018

بابەتی زیاتر