Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ده‌یه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنیدا، سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ لاوانی به‌ڵێنی‌ خزمه‌تی‌ زیاتری‌ لاوان ده‌دات


له‌ ده‌یه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنیدا، سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ لاوانی‌ كوردستان به‌ڵێنی‌ خزمه‌تی‌ زیاتری‌ لاوان ده‌دات و، نیگه‌رانه‌ له‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌رانبه‌ر ئه‌و توێژه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ده‌یه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ بڵاوی‌ كردووه‌ته‌وه‌، سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی لاوان ڕایگیاندووه‌ "كار و په‌ره‌پێدان له‌ مه‌یدانی توانا به‌خشی و تواناسازی لاواندا ئه‌ركێكی نیشتیمانی و ئاینی هه‌موولایه‌كه‌ به‌بێ‌ گوێدانه‌ دید و بۆچوون ‌و دانانی چوارچێوه‌ی بیروراِی‌ تایبه‌ت بۆیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ش دابه‌ش‌و تایبه‌ت كراون".
سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی لاوان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كاریان بۆ ئاشناكردنی لاوان به‌ ماف و ئازادییه‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر شه‌قام‌و له‌نێو به‌شێك له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كان ڕێكاری‌ سه‌ركوتكه‌رانه‌ به‌رانبه‌ر لاوان به‌كارهێنراوه‌، به‌تایبه‌ت كاتێك لاوان له‌تاو بێكاری‌ و بێ پلانی‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕیوه‌, به‌ كوشت و زیندانی‌ و په‌راوێزخستن وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌.
سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ لاوان هۆشداری‌ له‌ كۆچی‌ به‌لێشاوی‌ لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌دات، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ وه‌ستانی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌ و پێشكه‌وتنی‌ زانست له‌ده‌ستدانی‌ توانا مرۆییه‌كانی‌ هه‌رێم. 
سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ لاوان ده‌ڵێت "كاری‌ ڕێكخراوه‌كان پێویستی به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ هاوكاری‌ مادی و مه‌عنه‌وی‌ هه‌یه‌ تا ئه‌وساته‌ی‌ لاوان تواناكانیان ده‌دۆزنه‌وه‌ و په‌ره‌ی‌ پێده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ حكومڕانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌و ده‌روازانه‌ نه‌ك هه‌ر نه‌كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی تاك و گرووپ كار بۆ دروستكردنی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ڕێی لاواندا كراوه‌".

503 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2018

بابەتی زیاتر