له‌په‌راوێزی به‌شداریی له لوتكه‌ی كه‌ش و هه‌وای جیهان، سه‌رۆكی فه‌ڕنسا و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كرد..
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه بۆ به‌شداریی له لوتكه‌ی "كه‌ش و هه‌وا" به‌سه‌ردانێك له پاریسه، له كۆشكی ئه‌لیزێ له‌گه‌ڵ ئیمانوئێڵ ماكرۆن كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكان "سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و سه‌ركوه‌زیرانی عێراق تاوتوێی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدادیان كردووه".
له‌مانگی ئه‌یولولی ئه‌مساڵه‌وه تائیستا ئه‌م دووه‌م سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركوه‌زیرانی عێراقه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا, هاوكات سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆبونه‌وه و تاوتوێی هه‌مان پرسیانكرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند "سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غدا ده‌دات، له هه‌نگاوه‌كانی ئاگادارمان ده‌كاته‌وه".
406 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2017