داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

شازاده‌ی جێنشینی سعودییه‌: ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون ئاماده‌ن پاره‌كانیان بده‌نه‌وه‌ به‌ ده‌وڵه‌ت


زۆررینه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ سعودیه‌ به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ده‌ستگیركراون ئاماده‌ن پاره‌كانیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌نه‌وه‌.

محه‌ممه‌د سه‌لمان شازاده‌ی‌ جێنشینی سعودیه‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند: له‌ سه‌دا 95ی ئه‌وانه‌ی به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ركراون ڕه‌زامه‌ندییان نیشانداوه‌ پاره‌كانیان راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌نه‌وه‌.
محه‌ممه‌د سه‌لمان وتیشی: نزیكه‌ی له‌ سه‌دا یه‌كی تۆمه‌تباره‌كان بێتاوانییان سه‌لماندووه‌و دۆسییه‌كانیان داخراوه‌، له‌ سه‌دا چواریشیان تۆمه‌ته‌كه‌نیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌‌و داوایان كردووه‌ دادگا كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ ‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردن له‌ سعودیه‌ ده‌ستیپێكرد‌و تائێستا 208 كه‌س له‌ خاوه‌نكار و ئه‌میر و وه‌زیر ده‌ستگیركراون.

شازاده‌ی جێنشین له‌باره‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ: له‌ ساڵی (2015)ه‌وه‌ تیمێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كان دروستكردووه‌، چونكه‌ به‌پێی پێشبینییه‌كان له‌ سه‌دا 10ی خه‌ری حكومه‌ت به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ به‌هه‌ده‌ر دراوه‌.

364 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2017

بابەتی زیاتر