داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی زیاتر له‌ 30 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی زیاتر له‌ 30 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین تۆمه‌تباری‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردووه‌" پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك بڵاویكردۆته‌وه‌" جۆری‌ تاوانی‌ تۆمه‌تباره‌كانی‌ ئاشكراكردووه‌.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ پۆلیس" هه‌شت تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ دزی كردن له‌چه‌ند ماڵێك ده‌ستگیركراون، هاوكات باندێكی 5 كه‌سی ده‌ستگیركراون كه‌ 7 دوكانیان له‌ناو شاری سلێمانی بڕیوه‌و 4 كه‌یسی‌ دزینی ئاژه‌ڵیشیان هه‌یه‌.
تۆمه‌تباره‌كانی‌ دیكه‌ش به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ كه‌لوپه‌لی بیناسازی و بڕینی‌ گیرفانی هاوڵاتیان و دزینی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل و مۆبایل ده‌ستگیركراون، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه‌بڕی 330 هه‌زار دۆلاری دزیوه‌و دواتر پاره‌كه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌" یه‌كێكیش له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌تۆمه‌تی‌ بازرگانیكردن به‌مادده‌ بێ‌ هۆشكه‌ره‌كان ده‌ستگیركراوه‌.


309 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2017

بابەتی زیاتر