داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌بادی: خۆشحاڵین به‌ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم


په‌یام ـ 

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵن به‌ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و ناده‌ستوریی بوونی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ دادگای فیدراڵی فه‌رمانیكرد به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم ناده‌ستوورییه‌، عه‌بادی پێشوازی له‌و بڕیاره‌ كرد و رایگه‌یاند خۆشحاڵن به‌ بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی هیواشی خواست حكومه‌تی‌ هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان په‌یوه‌ست بن به‌ بریاره‌كانی‌ دادگای فیدراڵی.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ركرد و پرۆسه‌كه‌ی به‌ ناده‌ستووری ناساند، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی و لێكه‌وته‌ و هه‌ر دۆخێك به‌هۆی ڕاپرسیه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌.

دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، وته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند: دادگای فیدراڵی بڕیاریدا كه‌ ریفراندۆمی 25 مانگی ئه‌یلوولی 2017 كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابراوه‌كان ئه‌نجامدرا، ناده‌ستوورییه‌.

ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017 به‌ بریاری چه‌ند حزب و كه‌سایه‌تیه‌كی‌ سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆم ئه‌نجامدرا، دواتریش حكومه‌تی عێراق چه‌ند بڕیارێكی دژی هه‌رێم ده‌ركرد و هێزه‌ عێراقییه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ها دوای مانگێك حكومه‌تی هه‌رێم بریاری سڕكردنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی ده‌ركرد و له‌و كاته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی‌ نوێ به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی‌ گرته‌وه‌.


605 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2017

بابەتی زیاتر