Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید پێشڕه‌و مه‌ترسی داڕوخانی له‌سه‌ره‌

به‌هۆی‌ زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ 13 ی‌ مانگ، به‌شێك له‌ بینای‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتیی‌ شه‌هید پێشڕه‌و له‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ كه‌ پێشتریش مه‌ترسی داڕمانی‌ لێده‌كرا، له‌ ئێستادا زیاتر داڕماوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ داوای‌ چۆڵكردنی‌ به‌شێك له‌ بیناكه‌ ده‌كرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ دوو لێژنه‌ له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌شی ئه‌ندازه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ و نوێنه‌ری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردو له‌ كه‌موكورتییه‌كانیان كۆڵیه‌وه‌، هاوكات بڕیاریان دا ڕاپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌.
جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵیش له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له‌مه‌ترسی داڕووخانی‌ بینای‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و به‌نووسراوی‌ فه‌رمیش وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و داوایان كردووه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ هه‌ر له‌ بناغه‌وه‌ دروست بكرێته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی‌ به‌ كه‌ڵكی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ نه‌ماوه‌...
پێشتریش په‌یام له‌ مانگی‌ ته‌مووزداو له‌ ڕاپۆرتێكدا مه‌ترسی داڕوخانی‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی‌ بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خستبووه‌ ڕوو.

793 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2017

بابەتی زیاتر