داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

زیاتر له‌ 34 هه‌زار توشبووی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر بوونی‌ هه‌یه‌


له‌ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر چه‌ند چالاكیه‌كی‌ ئه‌نجامدا، به‌پێی‌ ئامارێكیش زیاتر له‌ 34 هه‌زار توشبووی‌ نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌ له‌شاره‌كه‌دا بوونی‌ هه‌یه‌.

 ڕۆژی‌ 14 ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌ دیاریكراوه‌، له‌و پێناوه‌شدا سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ چالاكی‌ جۆراوجۆر بۆ چۆنیه‌تی‌ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێریش ڕایگه‌یاند" به‌پێی‌ دواین ئامار زیاتر له‌ 34 هه‌زار توشبووی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر بوونی‌ هه‌یه‌و نزیكه‌ی‌ 29 هه‌زار نه‌خۆش له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ی‌ هه‌ولێر ناویان تۆماركراوه‌ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌شێكی زۆریان به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ چاره‌سه‌ری‌ پێویست ناچارن ڕوو له‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت بكه‌ن و ده‌رمان و پێداویستی‌ به‌نرخێكی‌ گران بكڕن.


342 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2017

بابەتی زیاتر